چاودێرێكی سیاسی رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پێشتر داواكاری و كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی گه‌یانده ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانیش گوشاریان له حكوومه‌تی عێراق كرد چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌باره‌ی سه‌ردانی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌رهه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی لێ كه‌وته‌وه، د.بوخاری عه‌بدوڵا چاودێری سیاسی، بۆ "وشه" گوتی، سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانێكی نێوده‌وڵه‌تییه له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و رێككه‌وتنی ستراتیجیان هه‌یه و ساڵان كۆ ده‌بنه‌وه بۆ چۆنیه‌تی رێكخستنی پێوه‌ندیه‌كانی نێوانیان، ئه‌مه‌ریكا پێی گرنگه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه پێش سه‌ردانی سوودانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌یامی خه‌ڵكی كوردستانی گه‌یانده ئه‌مه‌ریكا و پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی لێ كه‌وته‌وه، ده‌ركه‌ت ناكرێت عێراق رێككه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ھه‌بێت و كێشه‌یان له گه‌ڵ ھه‌رێم ھه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڵ كوردستانێكی به‌ھێزه. كه‌واته ئه‌مه‌ریكا به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق رازی نییه به‌بێ كورد.
وشه/ بڵند ئیبراھیم