كاسبكارانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر دڵخۆشن به په‌رۆشیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ره‌وشی ئه‌وان و نۆژه‌نكردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه، له كاتێكدا بازاڕه‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا دووجار سووتا.
له ماوه‌ی رابردوودا بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و قه‌رباڵغترین بازاڕه‌كانی هه‌ولێری پایه‌ته‌خت، دووجار سووتا، سه‌ره‌ڕای چه‌ند بڕیارێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و یارمه‌تیدانی خاوه‌ن دوكانه‌كان، بڕیار درا كه له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای هه‌ولێر نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
دوای گڕگرتنی دووه‌می بازاڕی له‌نگه له هه‌شتی ئه‌م مانگه، پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و به زووترین كات بازاڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای هه‌ولێر، نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و بۆ كاركردنی كاسبكاران ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌ت كاسبكارانی دڵخۆش كردووه، مه‌ولوود جه‌بار كاسبكارێكی ئه‌و بازاڕه‌یه و بۆ "وشه" گوتی، ته‌واوی كاسبكاران به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشن بۆ خزمه‌تكردنی بازاڕه‌كه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی.
ئه‌و سوپاسی هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌ولێریشی كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان كه‌سیان له‌سه‌ر سووتانه‌كه گرتووه.
ڕۆژی 2024/2/27، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر، له كۆی دوو هه‌زار و 400 دوكان، 166 دوكانی بازاڕه‌كه زیانیان پێگه‌یشت، وه‌ك هاوكاری و ده‌ستگیرۆیی كاسبكار و دوكاندارانی بازاڕه‌كه‌ش، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی هه‌ولێر له دانیشتنی ژماره‌ی 10ی 2024/3/6، بڕیاری دا به‌لێخۆشبوونی (یه‌ك ساڵ)ی كرێی ساڵانه و (شه‌ش مانگ)ی لێخۆشبوو‌ن له ڕسووماتی خۆڵ و خاشاكی هه‌موو ئه‌و دوكانانه‌ی بازاڕه‌كه، كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر هه‌یه و به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.