بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببێته‌وه، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه تاوتوێی ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه. ئێسته ئه‌و حزبه به ته‌واوی له قۆناغی قه‌له‌قیدایه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانێ هه‌ڵبژاردن ناكرێ، به‌ڵام نازانێ چۆن خۆی له‌و بڕیاره‌ی به‌شداریكردن بێنێته ده‌ره‌وه.
كه‌ناڵه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له زاری سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌كردایه‌تیی یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند پرسێكی تر گفتوگۆ ده‌كه‌ن، یه‌كێك له پرسه‌كان تایبه‌ته به ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌ڵێن به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوێنی لاهوور شێخ جه‌نگی كه ئێسته سه‌رۆكایه‌تیی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌كات، رای گه‌یاندبوو كه یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێ، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن ناترسێ با به‌بێ پارتی بیكه‌ن.
هه‌رچه‌نده رای سیاسی و چاودێران یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی ناكرێ، به‌ڵام یه‌كێتی ئێسته له قۆناغی قه‌له‌قیدا ده‌ژی و چاوه‌ڕێن ده‌رگایه‌كیان لێ بكرێته‌وه و به فه‌رمی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.