له چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پلانی شاره‌وانی، پڕۆژه‌ی دووسایدی بنه‌سڵاوه گه‌یشته قۆناغی قیرتاوكردن و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌خرێته خزمه‌تی دانیشتووانی بنه‌سڵاوه.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاوی كرده‌وه، پڕۆژه‌ی دووسایدی بنه‌سڵاوه دوو قۆناغه، قۆناغی یه‌كه‌می یه‌كسایده، قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵدایه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت و ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتییانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه به ته‌واوبوونی پڕٍۆژه‌كه، جه‌نجاڵی له‌ناو بنه‌سڵاوه كه‌م ده‌بێته‌وه، هاوكات گرنگیی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌وه‌دایه بنه‌سڵاوه و داره‌توو و كه‌سنه‌زان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئاسانكاریی باش بۆ هاتوچۆی ئه‌و شوێنانه ده‌كات.
گوژمه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه دوو ملیار و 536 ملیۆن دیناره، له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت. وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و ئاسانكاری بۆ دانیشتووان، هاوكات سیمایه‌كی جوانتر به بنه‌سڵاوه ده‌به‌خشێت.