به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و ئاسمانی كوردستان ساماڵ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له 35 پله كه دوێنی ئه‌و پله‌یه له گه‌رمیان تۆمار كراوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه.
هه‌ولێر: 31
سلێمانی: 29
دهۆك: 29
هه‌ڵه‌بجه: 29
كه‌ركووك: 32