پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی چاره‌سه‌ربوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، زۆر شتی ئاشكرا كرد و گوتی، ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ری مووچه‌یان ده‌كرد، هیچیان پێ نه‌كرا و ئه‌وانه دۆستی دوژمنانی كوردن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، پشتیوان سادق كه هاوكات به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتییه له هه‌ولێر، له پانێڵێكدا گوتی، ئه‌وانه‌ی ئێسته بانگه‌شه ده‌كه‌ن به ناوی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه، هه‌ر ئه‌وان بوون كێشه‌ی مووچه‌یان دروست كرد، ئه‌و لایه‌نانه دۆستی نزیكی دوو په‌رله‌مانتاری عێراقن كه هه‌ردووكیان دوژمنی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌و ده‌ڵێ، مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د و یوسف كیلابی دوو په‌رله‌مانتاری عێراقن و دوژمنی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌و حزبانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن مووچه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه، دۆستی نزیكی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ن و له كاتی ته‌نگژه‌كاندا پشتیوانی ئه‌وان ده‌كه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتی، پێشتر سێ جار سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ی دیاری كرد، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێسته ده‌ڵێن با ئه‌نجام بدرێت، له ماوه‌ی رابردوودا رێگرییان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرد له ترسی شكستهێنان، ئێسته‌ش بڕیاری دادگای فیدراڵییان لكاندووه به هه‌ڵبژاردنه‌وه.