ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی ئێسته و دوو ساڵی تریش هه‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت و ئاماده نییه بۆ هه‌ڵبژاردن. ده‌شڵێت، یه‌كێتی له خوای ده‌وێت هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، چونكه ئه‌و هه‌میشه ترسی له هه‌ڵبژاردن بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان، نازم هه‌ركی ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی هه‌یه له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت و هیچ كات نه‌بووه باسی هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئه‌و حزبه بڵێت ئاماده‌م یان باسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بكات.
هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، باسكردنی هه‌ڵبژاردن لای یه‌كێتی ته‌نیا خۆپێشاندانه
ئه‌و گوتی، یه‌كێتی كه ده‌بینێت پارتی ئاماده نییه به‌و شێوازه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، باسكردنی هه‌ڵبژاردن لای یه‌كێتی ته‌نیا خۆپێشاندانه و ده‌یه‌وێت وا خۆی ده‌رخات له هه‌ڵبژاردن ناترسێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئێسته له هه‌موو كات زیاتر له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت، چونكه ده‌نگێكی زۆری لێ ده‌ڕوات به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی نوێ دروست كراوه و ده‌نگی یه‌كێتی ده‌به‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێتی له خوای ده‌وێ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و دوا بخرێت، به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته‌یش پارتی ئه‌گه‌ر به‌شداری بكات دوو هێنده‌ی یه‌كێتی كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، یه‌كێتی خۆڵ ده‌كاته چاوی خه‌ڵك و ئه‌ندامه‌كانیشی، ئه‌و حزبه ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت ئاماده‌یه واژوو بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوو ساڵی تریش دوا بخات، وه‌ك چۆن دوو ساڵی رابردوو دوای خست.
شڤان كوردستانی چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، مادام یه‌كێتی زۆر هاشوهوش ده‌كات و باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه یان هه‌ڵبژاردن ناكرێت یان ترسی هه‌یه و ده‌یه‌وێت وا خۆی پێشان بدات كه ناترسێت و ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه.
وشه/ تایبه‌ت