وەك هەمیشە یەكێتی لە دواین كۆبوونەوەی بە دەستبەتاڵی هاتە دەرەوە

:: PM:04:22:18/04/2024 ‌
مەكتەبی سیاسیی یەكێـتی كە هەمیشە سەرجەم كۆبوونەوەكانی تایبەت كردووە بە هەڵبژاردن كە ئەنجامیش نادرێ‌، بەڵام لە سەرەتای دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان، هەڵمەتێكی گەورەی میدیایی بۆ دەكات، بەڵام دوای كۆبوونەوەكان بە قسەی سەعدی پیرە و بەبێ‌ هیچ بڕیارێك بە دەستبەتاڵی بۆ دەردەچن.

یەكێتی‌ لەگەڵ ئەوەی‌ بەردەوام دەڵێن بەشداریی‌ لە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان دەكەن، بەڵام دوێنی‌ لاهوور شێخ جەنگی‌ كە ئێستە سەرۆكایەتیی‌ رەوتی‌ بەرەی‌ گەل دەكات، رای‌ گەیاندبوو كە یەكێتی‌ لە هەڵبژاردن دەترسێ‌، ئەگەر لە هەڵبژاردن ناترسێ با بەبێ‌ پارتی‌ بیكەن.

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەركردایەتی یەكێتی رای گەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، كۆبووەوە و باس لە بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و عێراق كرا و باس لە ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا.

ئەو قسانەی سەعدی پیرە وەك قسەكانی تری كۆبوونەوەكانی رابردووی ئەو حزبەیە كە هەمیشە ئەو قسەیە دەكەن و نابن بە بابەتی ڕۆژ، پێش كۆبوونەكەكەش لەڕێی میدیاكانی خۆیان و سێبەرەكان بانگەشەیەكی زۆری بۆ دەكەن.

یەكێتی‌ لەگەڵ ئەوەی‌ بەردەوام دەڵێن بەشداریی‌ لە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان دەكەن، بەڵام ئەو ترسەی ئەو حزبە هەیەتی هەموو سیاسییەكان و چاودێران دەڵێن، ئەوە قسەی تەنیا میدیاییە دەیكەن. 

هەرچەندە رای‌ سیاسی و چاودێران یەكلا بووەتەوە كە هەڵبژاردن بەبێ‌ پارتی‌ ناكرێ‌، بەڵام یەكێتی‌ ئێستە لە قۆناغی قەلەقیدا دەژی‌ و چاوەڕێن دەرگایەكیان لێ‌ بكرێتەوە و بە فەرمی‌ هەڵبژاردن دوابخرێت.



وشە - رامیار جەواد