پیاوێكی نەناسراو لە ئەحمەدئاوا خنكا

:: PM:05:36:19/04/2024 ‌

هاووڵاتییەكی گەنج كە هیچ ناسنامەیەكی پی نەبووە، ئەمڕۆ لە ئەحمەدئاوا خنكاوە و تا ئیستە ناسنامەكەی دیار نییە.

بەگوێرەی زانیاریی پەیامنێری "وشە" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 19ی نیسان، هاووڵاتییەكی گەنجی تەمەن 35 بۆ 45 ساڵ، لە ناو ئاوی ئەحمەدئاوا، سەر بە شارەدێی خورماڵ، بە خنكاوی دۆزراوەتەوە.

موقەدەم بەرزان عوسمان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەڵبەجە ڕای گەیاند، پاش دۆزینەوەی تەرمەكە، پۆلیسی ناوچەكە گەیشتوونەتە سەر تەرمەكە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ناسنامەی كەسەكە نییە و ڕاستەوخۆ گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی پارێزگای هەڵەبجە و دۆسیەی لێكۆلینەوە بۆ ڕووداوەكە لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ كراوەتەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە داوا دەكات، هەر كەس زانیاری لەسەری هەیە، سەردانی بنكەكەیان بكات.


وشە - عەبدوڵا عومەر