سوودانی: 24 رێككەوتنمان لەگەڵ توركیا واژوو كرد

:: PM:05:00:22/04/2024 ‌
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان دووپاتیان لە هاوئاهەنگی نێوان یەكتر كردەوە و گوتیان، رێككەوتنی چوارلایەنە لەبارەی ئاو كراوە. 

سوودانی گوتی، رێككەوتنەكە رووبارێكی ئاوی دەگرێتەوە، لە عێراق دەست پێ دەكات و لە توركیادا دەڕوا، هەروەها دەرگا دەكاتەوە بۆ پێشكەوتنی ئابووری زۆر پێشكەوتوو بۆ ناوچەكە. 

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوە كرد، رێككەوتنەكە ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت، ئەوەیش لە چوارچێوەی ئەو 24 رێككەوتنەیە كە ئەمڕۆ لەگەڵ توركیا واژوو كراوە. 

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی، لەسەر بانگێشتی سوودانی دوای چەندان ساڵ جارێكی تر سەردانی بەغدام كردەوە، عێراق بۆ توركیا گرنگە و دەمانەوێ‌ پێوەندییەكانمان بەهێزتر بكەین. 

روونیشی كردەوە كە ئاسایش و لایەنی تەناهی بنەمای سەرەكی كارەكانمان دەبێت، لە كۆبوونەوەكانیشدا بە روونی باس لەوە كراوە كە رووبەڕووی گرووپە چەكدارەكان ببینەوە. 

بڕیارە دوای سەردانی بۆ بەغدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ سەركردایەتیی كورد كۆ ببێتەوە.


وشە - وشه‌