نەوەی نوێ‌ و یەكێتی سەنگەریان لە یەكتر گرتووە

:: PM:01:47:23/04/2024 ‌
نەوەی نوێ‌ و یەكێتی بەڕووی یەكتر تەقیونەتەوە و لەڕێی میدیاكانەوە، هێرشی توند دەكەنە سەر یەكتر و یەكێتیش دەڵێت، ڕێی دادگا دەگرینەبەر و قبووڵی ناكەین.

ماوەی دوو ڕۆژە نەوەی نوێ‌ و یەكێتی لە سلێمانی كەوتوونەتە ململانێییەكی توند، كار گەیشتە ئەوەی میدیاكانی نەوەی نوێ‌ هێرش بكەنە سەر قوباد تاڵەبانی، ئەمەیش یەكێتیی بە تەواوەتی بێزار كرد و ئەمڕۆ رای گەیاند، ڕێی دادگا دەگرنەبەر.

ململانێی ئەو دوو حزبە لە سلێمانی هێندە توند بووە، بۆ یەكەمجارە میدیای نەوەی نوێ‌ باسی قوباد تاڵەبانی بكات، ئەمەیش وایكرد یەكێتی چیتر دۆخەكەی پێ‌ قبووڵ نەكرێ‌.

چاودێران پێیان وایە ئەو ململانێیەی نێوان ئەو دوو حزبە، پێوەندیی بە بەرژەوەندییە تایبەتەكانەوەیە نەك بەرژەوەندی گشتی، پێشتریش چەندان جار ئەوە رووی داوە.

ئێستە لە سلێمانی نەوەی نوێ‌ و یەكێتی لە ململانێیەكی قووڵن بۆ زیادبوونی دەنگەكانیان، نەوەی نوێ‌ بانگەشەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەو شارە دەكات، ئەوەیش یەكێتیی بێزار كردووە.



وشە - رامیار جەواد