لە بەغداوە زانیاریی گەیشت كەی مووچە دێت؟

:: AM:08:55:25/04/2024 ‌
وردبینیی بەشێكی زۆری مووچەی وەزارەتەكان تەواو بووە و ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ڕای گەیاند، ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەكراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، لیستی مووچە لە وردبینی بەردەوامە و هیچ كێشەیەكی نییە و رەنگە ئەمڕۆ تەواو بێت.

هاوكات سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، دوای رێكەوتنی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیار دراوە مانگانە مووچەی فەرمانبەران و هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت، دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراقیش رێز لەو رێككەوتنە بگرن .

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی كردەوە، رەوانەكردن و دابەشكردنی مووچەی هەردوو مانگی شوبات و ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، ئەوە دەگەیەنێت كە دوای رێككەوتنی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر كراوە.


وشە - رامیار جەواد