كرده‌ی سێكس بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز و به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه و له چه‌ندان نه‌خۆشی دوویان ده‌خاته‌وه، له رۆشنبیریی میلیشدا باس له سووده‌كانی ده‌كرێت، به‌ڵام پێگه‌ی "میدیكاڵ نیوز توده‌ی" له‌ڕووی زانستییه‌وه باس له سووده‌كانی ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی پێگه‌ی "میدیكاڵ نیوز توده‌ی" كه پشتی به چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ستووه، باس له سووده‌كانی كرده‌ی سێكس له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ ده‌كات. له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه كرده‌ی سێكس، سوودی بۆ دڵ و سووڕانه‌وه‌ی خوێن له جه‌سته‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان كێشه‌ی دڵیان هه‌بێت، ده‌بێ بۆ كرده‌ی سێكس، رێنوێنی له پزیشكی پسپۆر وه‌ربگرن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاماژه به توێژینه‌وه‌یه‌ك كراوه كه له ساڵی 2016دا كراوه، باس له‌وه ده‌كرێ كه كرده‌ی سێكس بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز و به‌تایبه‌تی بۆ ژنان، سوودی بۆ پاڵه‌په‌ستۆی خوێن هه‌یه و رێ له به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چنه ناو ته‌مه‌نه‌وه، سوودی زۆر له سێكس وه‌رده‌گرن و ئاستی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان رێكده‌خات. بۆ پیاوانیش تا ئاستێكی زۆر به‌هه‌مانشێوه‌یه.
هێنانه‌وه‌ی تۆوی پیاو، سوودی زۆری بۆ پیاوان هه‌یه
هاوكات به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2004دا كراوه، له كاتی كرده‌ی سێكس و هێنانه‌وه‌ی تۆوی پیاو، سوودی زۆری بۆ پیاوان هه‌یه و له مه‌ترسیی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دووریان ده‌خاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 30 هه‌زار پیاو له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان كراوه، ئه‌نجامه‌كه‌شی دوورخستنه‌وه‌یان بووه له‌و نه‌خۆشییه.
كرده‌ی سێكسی سروشتی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز، سوودی زۆری هه‌یه بۆ نه‌مانی دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ستكردن به خه‌وی ئاسووده. ئاماژه به‌وه كراوه كه له دوای كرده‌كه، مرۆڤ هه‌ست به خه‌واڵوویی ده‌كات، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و كرده‌یه ماده‌كانی ئۆكسیتوسین و دۆبامین و ئهندورڤین له ته‌واوی جه‌سته ده‌رده‌كات، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به خه‌وێكی ئاسووده بكات.