بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆری كرێكار و خەوەن كێڵگەی پەلەوەر، دژی یەكێتی خۆپێشاندان بكەن كە ڕێگریی ناكات لە هاتنی هێلكەی قاچاخ.
ئەمڕۆ سێشەم دڵشاد بێتواتەیی خاوەن كێڵگەی پەلەوەر، بە "وشە"ی راگەیاند، ئێمە كە ژمارەمان هەزار جووتیار و كرێكار دەبێت، دژی بڕینی نانی دەمی منداڵەكانمان خۆپێشاندان ئەنجام دەدەین.
باسی لەوەش كرد، لە سنووری یەكێتی بەتایبەتی لە باشماخ، هاتنی هێلكەی قاچاخ بەردەوامە و زیانێكی زۆری بە ئێمە گەیاندووە.
روونی كردەوە، لە سنووری یەكێتی ڕێ نەدرا بۆ مافی خۆمان خۆپێشاندان بكەین، بۆیە ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی و خاوەن و كرێكارانی فرۆشتنی هێلكەی خواردن، لە ڕێی كەركووك نزیك كۆشكی سپی، خۆپێشاندان دەكەین دژی هاتنی قاچاخی هێلكە.
بە گوتەی ئەو خەوەن كێڵگەیە، لە رابردووشدا خۆپێشاندانیان كردووە، بەڵام گوێیان لێ نەگیراوە.