چای گەڵای هەنجیر دەرمانی زۆر نەخۆشییە

:: AM:08:57:02/05/2024 ‌
پزیشكێكی گیادەرمانە سروشتییەكان رای گەیاند، چای گەڵای هەنجیر سوودی زۆری هەیە، بەڵام پێویستە نەخۆش بزانێت نابێ لە مانگێك زیاتر بیخواتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئایار، بەدر قادر سوورچی پزیشكی گیادەرمانە سروشتییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، گەڵای هەنجیر وەك هەنجیر خۆی چەندان سوودی زێڕینی هەیە.

لەبارەی سوودەكانی ئەو پزیشكە دەڵێت:
- بۆ كێشەی هەوكردنی سییەكان و هەناسەتەنگی باشە، چونكە دژە بەكتریای تێدایە.
- بۆ ئافرەت سوودی هەیە ئەگەر خوێنبەربوونی هەبێ لە كاتی سوڕی مانگانە.
- بۆ قەبزی و سستی ڕێخۆڵە زۆرباشە.
- بۆ تەندروستیی دڵ زۆرباشە و هاوكات بۆ دابەزینی چەوری.
- پارێزگاری دەكات لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
- پارێزگاری دەكات لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
- ترشەڵۆكی گەدە كەم دەكاتەوە.
- ئیسك بەهێز دەكات .
- پارێزگاری دەكات لە جگەر و پاكی دەكاتەوە.

ئەو پزیشكە لەبارەی چۆنیەتیی بەكارهێنانی دەڵێت، گەڵای تازە و پاك كۆ بكەرەوە و تۆزێك ئاوی پێدا بكە، لەبەر سێبەر دایبنێ لەسەر سەبەتەیەك تا وشك دەبێتەوە، ڕۆژانە یەك كەوچك بەشێوەی وشككراوە بكە ناو چاپەستێك لەگەڵ دوو پەرداخ ئاو، وەك چا بیكوڵێنە كە سارد بووەوە بیخۆرەوە.

ئەو پزیشكە هۆشداریی دەدات نابێت لە مانگێك زیاتر بخورێتەوە، دەتوانی دوای ماوەیەكی تر دووبارە بكەیتەوە.


وشە - رامیار جەواد