نەینەوا... رێز لە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری هونەری سریانی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گیرا

:: PM:10:36:02/05/2024 ‌
بەهۆی پشتگیری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ناوچەی حەمدانیە و دەشتی نەینەوا، پەیمانگای هونەرە جوانەكانی حەمدانیە لە بەغدیدای سنووری دەشتی نەینەوا رێزیان لە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی كوردستان "كلدۆ رەمزی ئۆغنا" گرت بۆ رۆلی لە پشتیوانكردنی چالاكییە هونەرییەكانی لاوان و رۆشنبیری سریانی لە ناوچەكەدا. 

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئایاری 2024، لە دووەمین فیستڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی حەمدانیە لە بەغدیدا كە لە رۆژانی (2 و 3)ی ئایار بەڕێوە دەچێت و چەندین چالاكی هونەری لە خۆ گرتبوو، بە ئامادەبوونی "مار بندكتۆس یونان حەنوو" سەرۆكی كلێسای كاسۆلیكی سریان لە مووسڵ و دەوروبەری و " رافد یوسف" بەڕێوەبەری پەروەردەی حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ریز لە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە حكوومەتی هەرێم گیرا. 

بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە حكوومەتی هەرێم بەڵێنی پشتگیری بەردەوامی حكوومەتی هەرێمی بۆ هونەرمەندانی لاوی دەشتی نەینەوا دووپات كردەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود