یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له ماوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕابردوو به به‌رده‌وامى داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى كردووه و ئاماده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، بەپێی ڕای چاودێران بۆ ئەوە دەگەڕایەوە كە له لایه‌ك به‌هۆى كێشه ناوخۆییه‌كانى بووە و له لایه‌كی دیكەش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌یزانى تووشى شكست ده‌بێت و ناتوانێت متمانه‌ى خه‌ڵكى به‌ده‌ست بهێنێت چونكه هیچى نه‌كردووه كه شایه‌نى متمانه‌پێدان بێت له لایى خه‌ڵكى، كەچی ئێستە داكۆكی لە هەڵبژاردن دەكات.
ئەمڕۆ هەینی، سێی ئایار، نازم هه‌ركى، ئه‌ندامى یه‌ده‌گى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، یه‌كێتى ڕوونه بۆچى داواى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، كاتێك پارتى ئه‌وه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردن نییه، چونكه نایه‌وێت به‌و شێوه‌یه ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى هه‌رێمى كوردستان و سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ى داهاتوو هه‌رێم وه‌ربدرێت، به‌ڵام یه‌كێتى ئه‌وه‌ى لاگرنگ نییه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندیى حزبى خۆى تێدابێت ئیتر بۆى ئاساییه چى ده‌بێت و چى رووده‌دات.
زیاتر گوتى، یه‌كێتى وا خۆى نیشان ده‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه، ئه‌ى بۆچى ئه‌و دوو ساڵه بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، دوو جار هه‌ڵبژاردنى دواخست، ماوه‌ى په‌رله‌مانى درێژ كرده‌وه، كۆمسیۆن كارا كرایه‌وه دژى وه‌ستانه‌وه له‌ناو په‌رله‌مان، هه‌ركات باسى هه‌ڵبژاردن بكرایه ئه‌وان بیانوویان ئاماده‌بوو.
ته‌حسین محه‌مه‌د، چاودێرى سیاسى لەسەر هەمان پرس بۆ "وشه" گوتی، حزبێك پێداگرى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌كات كه گرفتى نه‌بێت، به‌ته‌واوى ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردن بێت، متمانه‌ى لاى خه‌ڵك بێت و به‌ڵێنه‌كانى به‌سه‌ر بردبێت و كارى بۆ خه‌ڵك كردبێت و خزمه‌تگوزارى و خزمه‌تى كردبێت، كێشه‌یه‌كى ناوخۆیی نه‌بێت و ته‌واو كامڵ بێت، به‌ڵام هیچكام له‌وانه له یه‌كێتى نابینرێت، ئه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى چى پێداگرى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌كات، یان به‌ڵێن و بهڵێنكارییه و بۆى دانراوه.
ڕوونی كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هه‌ڵبژاردنێكه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر رێكبكهن، بۆچى له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو تا یه‌كێتى ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌بوو هه‌ڵبژاردن نه‌كرا، خۆ پارتیش ده‌یتوانى هه‌ڵبژاردن بكات، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن داڕشتنى سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ى داهاتووه بۆ هه‌رێم ناكرێت هه‌مووان تێیدا به‌شدار نه‌بن، یه‌كێتى ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت یه‌كڕیزى و نێوماڵى كورد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن باشتره له هه‌ر شتێكى كرد.
سامان عارف، چالاكى سیاسى به "وشه"ى راگه‌یاند، یه‌كێتى خۆى له خۆیدا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه چه‌ند كه‌سێكن بڕیار ده‌رده‌كه‌ن، نیگه‌رانییه‌كى زۆر ناو ریزه‌كانى ئه‌و حزبه هه‌یه، هیچكاتیش بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌نه‌بووه، ئێستاش كه ده‌ڵێت با هه‌ڵبژاردن بكرێت ده‌زانێت پارتى به‌شدارى ناكات وئه‌وه‌ش دڵنیایه كه هه‌ڵبژاردن ناكرێت به‌ڵام ده‌یه‌وێت واى خۆى نیشانبدات كه ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه، له راستیدا ئه‌و پێداگریهش له خۆیه‌وه ئاسایی نییه كه‌زوو زوو داواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن.