چاودێران: یەكێتی لەم هەڵبژاردنە زیاتر هەرەس دەهێنێت

:: PM:08:33:03/05/2024 ‌

چاودێرانى سیاسى پێیان وایە، یەکێتی حزبى دۆڕاوى هەڵبژاردنەکان دەبێت، بۆیە تەنیا دڵى بەو دیزاینە خۆشە بۆ هەڵبژاردن و کورسیەکان داندراوە و چەندان جار لە دوو ساڵى ڕابردوو تەکلیفیان لە پارتى کرد هەڵبژاردن نەکرێت چونکە دۆخیان باش نییە، ئێستە یەکێتییەکان دەنگ بە یەکێتییەى ئێستە نادەن، تەنانەت داواى پێنچ کورسى پەرلەمانیان بە هەدیە لە پارتى کردبوو.
فارووق عەبدولکەریم، چاودێرى سیاسى بە "وشە"ـى ڕاگەیاند، یەکێتیی زەڕەیەک گیروگرفتى نییە لەگەڵ ئەو بڕیارانەى دادگاى فیدڕاڵى عێراق دژى کوردستان دەیدات، لە ئێستەدا یەکێتیی ستراتێژیەن خۆى بە حزبێکى عێراقى دەزانێت، باوڕى بەو بنەمایانە نییە لە ساڵى ١٩٩١ بۆ دروستکردنى حکوومەت و پەرلەمانى کوردستانى پێ دامەزرا تا ٢٠٠٣، پاشان لە دەستووردا وەک هەرێمێکى دەستوورى دانى پێدا ندراوە.

هەروەها گوتى: ئەو هەڵبژاردنەى دەیانەوێت بیکەن و دیزاینى بۆ کراوە، یەکێتی خۆشحاڵە بەوەى ڕێژەى کورسییەکانى بەرز دەبێتەوە، بە هاوکاریى حزبەکانى نزیکى، باکیان بە نەتەوە و نیشتمان نییە، لەگەڵ حزبەکانى نزیکى لە عێراق کورسییەکانى پارتى کەم دەکەنەوە، دەیویست لەو کاتەى دیارى کردبوو بڕواتە هەڵبژاردن تا ئەو ئامانجەى دیارى کردبوو بەدەستى بهێنێت، پارتى هەموو پلانەکانى درک پێ کردن و بڕیارى نەخێری بەڕویاندا دا.

ئەو چاودێرە دەڵێ، لاى پارتى هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە دادپەروەرى بچەسپێندرێت و سەروەرى بۆ کوردستان بێت، لاى یەکێتییش ئامانجى تەنیا بەدەستهێنانى کورسییە بەو دیزاینەى بۆى دیارى کراوە.

هەڵبژاردنێکى شەفاف و ئازاد بکرێت، یەکێتیی دۆڕاوى هەڵبژاردن دەبێت، ئەو حزبانەشى لە هەڵبژاردنى ڕابردوو بەشدارى کردبێت بنەمایەکی دەنگدان و جەماوەر و کورسى شاهید حاڵى ئەوە، یەکێتیی ئەو حزبەیە ڕابردووى شاهیدى ئەوەیە پارچە پارچەیە و دەتوانین بڵێن ئێستە یەکێتییەکانى جاران یەک لەسەر چوارە، چەندین باڵى لێجیابووەتەوە، فارووق عەبدولکەریم واى گوت.

هێماى بۆئەوەش کرد، یەکێتیی ئەو حزبە نییە ململانێی کورسى پەرلەمانى پارتى بکات، تەنانەت نزیکى کورسییەکانیشى بکەوێتەوە، بەڵام هەموو بەرنامەکانى دیارن. دادگاى فیدڕاڵى ١١١ کورسى دەکاتەوە بە ١٠٠ کورسى کورسى کۆتاکان ناهێڵێت و ئەمە بە عەریزەى حزبى تر دادگاى فیدڕاڵى بڕیارانەى داوە، لە دوو ساڵى یەکیتی ئینکارى هەبوو لەوەى هەڵبژاردن یکرێت، لەکلیفیان لە پارتى دەکرد نەکرێت بە خاترى ئەوەى ناتوانن بیبنەوەوە و کورسیەکانیان کەم دەکات، داواى هاوپەیمانى لە پارتى دەکرد، ئەگەر کورسیەکانیان لە باش نەبوو ئەوە پارتى هاوکاریانبێت و یان ٥ کورسیان پێبدات بە هەدیە پێبدات، پارتى ڕەتى کردەوە پێشنیارەکانیان.

هەڵەبجە/ عەزیز ڕەسووڵ


وشە - عەبدوڵا عومەر