وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور/ داوا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه نوێیه‌ی كه له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كراوه، لێدوان و زانیاری له‌كه‌س وه‌رنه‌گیرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌باره‌ت به‌م دۆزینه‌وه نوێیه‌ی له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا نه‌برێت پێویسته به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و زانستییانه ڕوماڵی بابه‌ته‌كه بكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان له هیچ كه‌س و لایه‌نێك وه‌رنه‌گیرێت جگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه رۆژی هه‌شتی ئایار، دیدارێك له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار ساز ده‌كرێت به ئاماده بوونی تیمی زانكۆی كامبرێجی به‌ریتانی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر و زانیاری نوێ راده‌گه‌یه‌نرێ.
جێی ئاماژه‌یه، ده‌موچاوی مرۆڤێكی نیانده‌رتاڵ له‌سه‌ر ئه‌و ئێسكه‌ی دروست كرایه‌وه كه له ساڵی 2015 به‌ریتانییه‌كان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر دایه‌نه تیمێكی به‌ریتانی، ئێسكه‌كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 75 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و مێینه‌یه.
دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌و كه‌لله سه‌ره به "نهنكمان" ناوی ده‌ركرد.