هەشت خولەك لە توڕەبوون چیت بەسەر دێنێت؟

:: PM:08:47:04/05/2024 ‌

توڕەیی و هەڵچوون لە مرۆڤ جیا نابنەوە، بەتایبەتی هەرچەند بەریەككەوتن لەگەڵ شەقام و خەڵكێكی نائاسایی و سۆشیال میدیا ناهۆشیار و بێزاركەر هەبێت، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە هەستی توڕەیی و قەتیسكردن هەستەكان و خەمباری، كاریگەریی نەرێنیان بۆ سەر تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن هەیە، تا ئاستی تووشبوون بە دڵەنۆرە.

توێژەران بۆیان دەركەوت كە هەر نۆرەیەكی توڕەبوون كار لە لوولەكانی خوێن دەكات و كار لە توانای كاركردنیان دەكات كە بۆ گەیاندنی رێكوپێكی خوێن بۆ بەشەكانی لەش گرنگن، بەپێی توێژینەوەكە دەركەوتووە نۆرەی بەردەوامی توڕەیی، رەقبوونی خوێنبەرەكان دروست دەكات، بەوەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و سەكتەی مێشك زیاد دەبێت.

لەو توێژینەوەیە 280 كەسی پێگەیشتوو بەشدارییان كرد و بۆ ماوەی هەشت خولەك خرانە ژێر كاریگەریی هەستەكانی توڕەیی و رارایی و خەمبارییەوە، توێژەران چاودێریی كاریگەرییەكانیان لەسەر لوولەكانی خوێن و خانەكانی ناوپۆشی دەمارەكانی خوێنیان كردن پێشی تاقیكردنەوەكە و دوای ئەوە بە سێ خولەك و 40 خولەك و 100 خولەك، دەركەوت ئەوانەی زۆر توڕە كران تا ماوەی 40 خولەك تووشی لاوازیی لوولەكانی خوێن بوونە، دوای ئەو ماوەیە ئاسایی بووەتەوە و دەستیان بە چالاكی خۆیان كردووەتەوە.

د. دایچی شیمبۆ، مامۆستای پزیشكی لە ناوەندی ئیرفینگی پزیشكی لە زانكۆی كۆلۆمبیا لە نیودلهی لە هیندستان دەڵێت، دەركەوت كە حاڵەتی توڕەبوون مەترسیی بۆ سەر لوولەكانی خوێن دروست دەكات.

بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە كە توڕەبوون كار لە لوولەكانی خوێن دەكات و لوولەكانی كێشەیان هەیە فرەوان دەكات، بەوەش تووشی رەقبوون دەبن و ئەو كەسە ئەگەری تووشبوونی بە دڵەنۆرە و سەكتەی مێشك زیاتر هەیە، وەك زانراویشە تەندروستی مێشك پێوەندی بە تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێنەوە هەیە، بۆیە ئەو دۆخە نەرێنییە سۆزدارییەی مرۆڤ پیایدا تێپەڕ دەبێت ئەگەری توشوبوونی بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن زیاتر دەكات.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل