لەناو بازاڕی هەولێر كەسێك كوژرا

:: AM:10:37:05/05/2024 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوە دەدات، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەناو بازاڕی هەولێردا كەسێك كوژرا.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی ئایار، لە روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، لە ڕووداوێكی تەقەكردن لەناو بازاڕی شاری هەولێر، هاووڵاتی "ئیدریس ئەسعەدۆك ساڵح" لەسەر كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی، لەلایەن تۆمەتبارێك بەناوی "ع، س، أ" كوژرا.

باس لەوەش كراوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.




وشە - رامیار جەواد