هه‌ندێك كه‌س به‌ده‌ست ئاره‌قه‌كردنێكی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌مه‌یش بۆیان زۆر بێزاركه‌ر ده‌بێت، "Food-tv"، هۆكاری پشت ئاره‌قكردنه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو كه ڕه‌نگه زۆرجار هۆكاری ئه‌و ڕێجیمه بێت كه پێڕه‌و ده‌كرێت یان پێوه‌ندیی به هه‌ندێك خواردن و خواردنه‌وه‌وه هه‌بێت.
قاوه
قاوه كافاینی تێدایه كه له به‌رانبه‌ردا ڕژێنه‌كانی ئه‌درنال چالاك ده‌كات، كه ئاره‌قكردنه‌وه له ده‌ست و پێ و ژێر باڵدا هان ده‌دات له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی قاوه ده‌كه‌ن، مامناوه‌ندی له خواردنه‌وه كلیلی سه‌ره‌كییه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست ئاره‌قه‌كردنێكی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن.
خواردنی تیژ
خواردنه بههاراتییهكان ده‌توانن پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ت به‌رز بكه‌نه‌وه، وه‌ك هه‌ر جۆره گه‌رمییه‌كی تر، ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاره‌قه‌كردنه‌وه، بۆیه باشتر وایه ڕێگرییان لێ بكه‌یت یان كه‌میان بكه‌یته‌وه، به‌تایبه‌تی له مانگه گه‌رمه‌كانی هاویندا.
خواردنه‌وه گازییه‌كان و تازه‌گه‌رییه‌كان كه زۆر كه‌س له ڕۆژێكی گه‌رمی هاویندا چێژیان لێ وه‌رده‌گرن، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه تینوێتیتان نه‌هێڵنه‌وه، به‌ڵام خواردنه‌وه گازییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه شه‌كریان تێدایه، ده‌توانن به‌شداربن له هه‌ڵاوسانی ئاستی شه‌كر له خوێندا كه ڕه‌نگه ببێته هۆی ئاره‌قكردنه‌وه.