كۆنسێرتی مادۆنا گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا كه به پاشای موزیكی پۆپیش ناسراوه، له كه‌نارئاوییه‌كانی به‌رازیل به‌ڕێوه‌چوو و به‌رپرسانی به‌رازیل رایان گه‌یاند، ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س له‌م كۆنسێرته‌دا به‌شدارییان كردووه.
كۆنسێرته‌كه به‌خۆڕایی بوو و شه‌وی رابردوو له ریۆدۆجانیرۆی پایته‌خت، خه‌ڵك به تاسه‌وه گوێیان له گۆرانییه‌كانی مادۆنا گرت و به‌ده‌م گۆرانییه‌كانیه‌وه هه‌ڵپه‌ڕین و سه‌مایان كرد.
مادۆنا له هاوینی رابردووه‌وه به بۆنه‌ی 40 ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ری، ده‌ستی به به‌ڕێوه‌بردنی زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرت و به كۆنسێرته‌كه‌ی به‌رازیل كۆتایی به‌و چالاكییه هێنا.
كۆنسێرته‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو كه به‌رپرسانی ته‌ناهی و پۆلیسی ریۆدۆجانیرۆی به ته‌واوی به ئاماده‌باشی خستبوو، له ئاسمان و زه‌وییه‌وه پارێزگاری له‌م كۆنسێرته ده‌كرا و هه‌وڵ درا به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێوه ببرێت.
مادۆنا كه ئێسته ته‌مه‌نی 65 ساڵه، دڵخۆشیی خۆی بۆ ئاماده‌بووان ده‌ربڕی و پێی گوتن له خۆشترین شوێنی زه‌وی كۆنسێرت ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئیران
ئینته‌رناشناڵ، ژماره‌یه‌ك له منداڵه‌كانی مادۆنا له كۆنسێرته‌كه‌ی ئه‌ودا یارمه‌تییان دا و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا سه‌مایان كرد، هاوكات كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ند و مۆدێله‌كانی به‌رازیل له‌وێ رێزیان له مادۆنا گرت.
ده‌گوترێ كۆنسێرته‌كه به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ سوودی ئابووری بۆ ریۆدۆجانیرۆ گه‌یاندووه.