بەبۆنەی نوێترین دۆزینەوەی زانستی لەبارەی ئێسكەپەیكەرەكەی شانەدەر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شانەدەر، ڕێوڕەسمێكی شایستە بەڕێوە دەبات.
ئەمڕۆ یەكشەم، پێنجی ئایار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاریان لەسەر ئەوە دا كە ڕۆژی چوارشەمی ئەم هەفتەیە لە ئەشكەوتی شانەدەر لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و شوێنەواری سۆران و تیمی زانكۆی كامبرێجی بەریتانی ڕێوڕەسمێك بە ئامادەبوونی دەزگەكانی ڕاگەیاندن ساز بكرێت و بەشێوەیەكی زانستی زانیاریی دروست سەبارەت بەم دۆزینەوەیە دەخرێتەڕوو.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا لە بڵاوكراوەیەكدا ڕوونی كردەوە، لەم كۆبوونەوەیەی ساسان عەون و هەڵگورد شێخ نەجیب و شوێنەوار، ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە دۆزینەوەی ئەو ئێسكە پەیكەرە گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.
پێگه‌ی ''BBC'' به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زاناكانی بواری شوێنه‌وارناسی و مرۆڤ ناسی، ده‌موچاوی مرۆڤهكهیان به شێوازی مۆدێرنی 3D دروست كردووه، جێی باسه ئه‌م تێكۆشانه‌ی زانا به‌ریتانییه‌كان كراوه به دۆكیۆمێنتاری و له پێگه‌ی جیهانی ''نێتفلێكس'' په‌خش ده‌كرێت، دۆكیۆمێنتارییه‌كه باس له ئه‌و باوباپیرانهمان ده‌كات كه تا 40 هه‌زار ساڵ لەمەوبەر له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ژیاون.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئێسك و ده‌موچاوه دروستكراوه‌كه‌ی ئه‌و ژنه، یارمه‌تییان ده‌دات له ئاشكراكردنی شێوازی ژیانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ، ئه‌و ئێسكه له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر بینراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته باشووری كوردستان.
له ساڵی 2015 كاتێك به‌ریتانییه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، زاناكان له شانه‌ده‌ر به‌شه‌كانی تری ئه‌و مرۆڤانه‌ی نیانده‌رتاڵیان دۆزییه‌وه، وه‌ك شان و ده‌ست و په‌نجه‌یان، هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی مرۆڤه‌كه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی هه‌رێم نێراونهته به‌ریتانیا، له‌وێ له ژێر چاودێری زانا به‌ریتانییه‌كان پێكه‌وه لكێدراون و توانراوه له‌سه‌ر ئێسكه‌كان، ده‌موچاوه‌كه‌ی به شێوازی مۆدێرن دروست بكرێته‌وه.
ئه‌و ژنه‌ی نیانده‌رتاڵ ته‌مه‌نی 40 ساڵ بووه كه گیانی له ده‌ست داوه، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ژنه ددانی به‌هێزتر بووه لە ددانی مرۆڤی ئێستە، ئه‌مه‌یش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاته خواردنی جیڕتیان خواردووه.
جێی باسه گوڵ له‌سه‌ر ئێسكی مرۆڤه‌كه‌ی نیانده‌رتاڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش نه‌ریتی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌رده‌خات له كاتی ناشتندا، زانا به‌ریتانییه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه مرۆڤەکانی ئەوکات ناشتن و نه‌ریتی ئاینییان هه‌بووبێت، به‌ڵام ڕێزلێنان هه‌بووه و وه‌ك ڕێزێك مردووه‌كانیان له شوێنێكی دیاریكراو داناوه.
زانا به‌ریتانییه‌كان ده‌ڵێن، شانه‌ده‌ر ئه‌و تیۆری و ڕێبازانه به‌رپه‌چ ده‌داته‌وه كه پێیان وابوو مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دڕنده بوون، به‌ڵكو پێمان ده‌ڵێ، مرۆڤی نیانده‌رتاڵ به شێوازی ئاسایی و مرۆڤانه ژیاون و هه‌ست و سۆز و نه‌ریتی مرۆڤانه‌یان هه‌بووه.
دۆزینه‌وه‌ی كۆنترین ئێسكی مرۆڤ له شانه‌ده‌ر، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه مرۆڤی كورد كۆنترین مرۆڤی دنیایه و چیاكانی كوردستان و ئه‌شكه‌وته‌كانی شوێنی كۆنترین و یه‌كه‌مین مرۆڤه‌كانی دنیان.