به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ بێرنارد هێل كه یه‌ك له پاڵه‌وانه‌كانی فیلمی "تایتانیك" و زنجیره فیلمه‌كانی "شانشینی ئه‌نگوستیله‌كان" بوو، له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بێرنارد هێڵ كه یه‌ك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی دنیای هۆڵیووده و رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی "تایتانیك" و زنجیره فیلمه‌كانی "شانشینی ئه‌نگوستیله‌كان" بوو، له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. وه‌ك تۆڕی "سكای نیوز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
تۆڕه‌كه له‌سه‌ر زاری لو كۆڵسن به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هێڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد. هێڵ له گوندی بلاكلیی شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا له ساڵی 1944 له دایك بووه. له ساڵی 1970دا بڕوانامه‌ی شانۆی به‌ده‌ست هێناوه. هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ماریانا هێڵ ئه‌كته‌ری ناودار كردووه و كوڕێكیان هه‌یه.
له‌باره‌ی كاروانی هونه‌ریی هێڵ ئاماژه دراوه، جیا له به‌شداریكردنی له ده‌یان شانۆ، هاوكات له ده‌یان فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كی یان مامناوه‌ندی بینیوه، به‌تایبه‌تی له فیلمی "تایتانیك" و زنجیره فیلمه‌كانی "شانشینی ئه‌نگوستیله‌كان"دا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، له فیلیمی "تایتانیك"دا رۆڵی "كابتن"ی كه‌شتییه‌كه‌ی بینی كه له ساڵی 1997دا خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێ به‌خشرا.
لیندسای سۆڵت به‌ڕێوه‌به‌ری "بی بی سی دراما" رای گه‌یاندووه، بێرنارد هێڵ رێیه‌كی دژواری له كاروانی هونه‌ریدا بڕیوه، له كاروانهكهیدا سه‌تان رۆڵی جۆراوجۆری بینیوه و له دنیای هۆڵیوودیشدا رۆڵی به‌رچاوی بینیوه و بووه‌ته یه‌ك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی سینه‌مای جیهانی.