لە رووداوێكدا چوار هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا

:: PM:02:28:06/05/2024 ‌
بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە ڕێی (هەولێر ـ كۆیە)، چوار هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی ئایار، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە ڕێی (هەولێر ـ كۆیە) چوار هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا.

ڕووداوەكە نزیك هەورازە نەفتە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بووە، ئەو چوار هاووڵاتییەی گیانیان لە دەست داوە لەناو یەك ئۆتۆمبێلدا بوون.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە دوو ساڵی رابردووش لە هەورازە نەفت چوار كەسی تر بە رووداوێكی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا.



وشە - رامیار جەواد