زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی هاتنی بانكی بازرگانی عێراق بۆ ناو پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" یه‌كلا كرایه‌وه. به‌گوێره‌ی پەیامێکى جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بانكی بازرگانی كراوه تا به‌شداری له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ئایار، عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له X زانیاری بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، بانكی (TBI) ئێسته به‌شداره له پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" كه پڕۆژه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه بانكه‌كه دێته ڕیزی شه‌ش بانكی تری پێشه‌نگی عێراق.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بانكی عێراقی بۆ بازرگانی رای گه‌یاندبوو، به‌شداری له به به‌دیجیتاڵكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
"هەژماری من" پڕۆژەی بە دیجیتاڵكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە كە پڕۆژە لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە جێبەجێ دەكرێت و ئێستە پڕۆسەكە لە تەواوی كوردستان بەردەوامە.