لە رۆژی جیهانیی گوێدرێژدا پزیشكێك رێز و خۆشەویستی بۆ كەر دەردەبڕێت

:: PM:05:25:08/05/2024 ‌

ئەمڕۆ 8ی ئایار رۆژی جیهانیی كەرە، رێكخراوەكانی بواری مافی ئاژەڵ داوای یادكردنەوە و ئاهەنگگێڕان بەو بۆنەیە دەكەن، بەتایبەتی كە 59 ملیۆن كەر و هێستر لەسەر زەویدا هەن، ئەو ئاژەڵە كۆڵنەدەر و ئارامگرە لەسەر باری قورس سەختیی كاركردن، پزیشكێكی ناوداری میسریش نووسویەتی، تۆمان خۆش دەوێت.

د. جەمال شەعبان، راگری پێشووی پەیمانگەی نەتەوەیی دڵ لە میسر و پزیشكی نەشتەرگەریی دڵی میسری لە لاپەڕەی خۆی نووسیویەتی، ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كەرە، سوود لەو هەلە دەبینم بۆ بیرهێنانەوەی بەهای ئەو بوونەوەرە ئارامگر و خۆڕاگرە، كە ماندوو و شەكەت نابێت.

زیاتر دەڵێت، سەرەڕای هەموو ئەو پێشێلكارییەی دەكرێتە سەری، من رێزم بۆی هەیە كە سەرچاوەی بژێوی خێزانە هەژارەكانە، چی دەبوو هەندێك دەنگی كەم بكردایەتەوە، بەڵام ئێمە تۆمان خۆش دەوێت ئەی كەر. 

ئەمڕۆ 8ی ئایار رۆژی جیهانی كەرە، خاوەنی ئەو بیرۆكەیە "رازق ئارك"ە كە زانایەكە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرووپێكی بە مەبەستی هۆشیاركردنەوە بە گرنگیی پاراستنی كەر دامەزراند، بەهۆی ئەو رۆڵەی لە خزمەتكردنی مرۆڤایەتی هەیبوە، بیرۆكەی رۆژی جیهانیی كەر بۆ ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە، كاتێك دەست بە ئاهەنگێڕان بەو رۆژە كرا بۆ پێشاندانی گرنگیی ئەو ئاژەڵە و پێشاندانی خزمەتەكانی بە مرۆڤایەتی.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل