ئەمڕۆ مووچە دابەش دەكرێت

:: AM:08:31:09/05/2024 ‌
وەزارەتی‌ پێشمەرگەی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، وادەی‌ دابەشكردنی‌ مووچەی‌ لیواكانی‌ پیادەی‌ راگەیاندووە كە ئەمڕۆیە.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی‌ پێشمەرگەی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، دوای ئەوەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجام داون و بانكەكانی ئاگادار كردوونەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی‌ ئایاری 2024 مووچەی مانگی نیسانی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.

ئەو پارەی‌ بۆ لیواكانی‌ پیادە خەرج دەكرێت، لەلایەن وڵاتانی‌ هاوپەیمان دابین دەكرێت كە وەك پاڵپشتییەكی‌ بەهێزی‌ دارایی حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەبینرێ.


وشە - رامیار جەواد