هه‌ندێك خۆراك هه‌ن به جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌گونجێ كه ده‌ڵی، " من هیچ ناخۆم، به‌ڵام قه‌ڵه‌و ده‌بم"، ئه‌وه ئاشكرا بوو كه زیادبوونی ئه‌و خۆراكانه له له‌شدا ده‌بێته زیادبوونی كێش كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كالۆرییه‌وه نییه.
كه‌می ڤیتامین D
ڤیتامین دی ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له میتابۆلیزم و ڕێكخستنی هۆرمۆنه‌كان و به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌كره ئه‌مه‌ریكی، كه‌می ئاستی ڤیتامین دی پێوه‌ندی به زیادبوونی كێشه‌وه هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستیاری ئه‌نسۆلین هه‌بێت و ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری به‌تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سك.
كه‌می مه‌گنیسیۆم
مه‌گنیسیۆم پێویسته بۆ زیاتر له 300 كارلێكی ئه‌نزیمی له له‌شدا، كه‌می مه‌گنیسیۆمیش ده‌بێته هۆی به‌رگری ئه‌نسۆلین و ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه به‌شداربێت له زیادبوونی كێش و زه‌حمه‌تی له‌ده‌ستدانی.
كه‌می ئاسن
ئاسن پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنانی هیمۆگلۆبین كه ئۆكسجین له خوێندا هه‌ڵده‌گرێت و كه‌مخوێنی به‌هۆی كه‌می ئاسنه‌وه ده‌بێته هۆی ماندوێتی و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی جه‌سته‌یی، ئه‌مه‌یش دواجار هۆكاره بۆ زیادبوونی كێش یان گرفت له دابه‌زاندنی كێش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كالۆری.
كه‌می ڤیتامینه‌كانی B
ڤیتامینه‌كانی بی، به‌شدارن له به‌رهه‌مهێنانی وزه و میتابۆلیزمدا و كه‌می ئه‌م ڤیتامینانه ده‌بێته هۆی ماندوێتی و دابه‌زینی ئاستی وزه و خاوبوونه‌وه‌ی میتابۆلیزم، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیادكردنی كێش ئاسان بێت و دابه‌زاندنی قورس بێت.
كه‌می پرۆتین
پرۆتین پێویسته بۆ پاراستن و چاككردنی ماسوولكه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تێربوون، نه‌خواردنی پرۆتینی پێویست ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ماسوولكه‌كان و خاوبوونی میتابۆلیزم و زیادبوونی هه‌ستكردن به برسێتی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌كارهێنانی كالۆری و زیادبوونی كێش.