هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی (سیلڤسته‌ر ستالۆن) ناسراو به ڕامبۆ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ئاكشنی جیهانی (جاكی شان)، به‌م زووانه ده‌ست كه‌ن به كاره‌كانی به‌رهه‌م هێنانی فیلمێك كه دیمه‌نه‌كانی له به‌غدا و مووسڵ ده‌گیرێت.
فیلمه‌كه به ناوی "ئی ئێكس به‌غدا" و چیڕۆكی فیلمه‌كه باس له ڕووداوێكی راسته‌قینه ده‌كات، هاوكات وا بڕیاره وێنه‌گرتنی چه‌ند دیمه‌نێكی فیلمه‌كه هه‌ر له شاری به‌غدا بگیرێت و بڕی پاره‌ی ته‌رخان كرا‌و بۆ فیلمه‌كه ۸٠ ملیۆن دۆلاره.
به شێكی تری فلیمه‌كه‌ی وا بڕیاره له شاری مووسڵ وێنه بگیرێ و باس له دۆخی مووسڵ ئه‌كات له دوای ده‌وره‌دانی له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه.