له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێ، چۆن چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش شوێنه‌واره‌كانی شاری دێره‌زوور له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ته‌قێننه‌وه.
شوێنه‌واره‌كان له ناوچه‌ی "ساڵحیه" ڕۆژئاوای "بوكه‌مال"ـه له سه‌ر سنووری عێراق، مێژووه‌كه‌یان بۆ هه‌زاران ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رچی به وردی هێشتا هیچ مێژوونووسێك گفتوگۆی له‌سه‌ر سه‌رده‌می ئه‌و شوێنه‌وارانه نه‌كردووه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره (وشه بڵاوی ناكاته‌وه)، چه‌ته‌یه‌كی داعش ده‌ڵێ: لیژنه‌ی شه‌رعی فه‌توای له‌سه‌ر داوه، چونكه ئه‌مانه بتپه‌رستین و هانا بردنه بۆ جگه له خوا.
پێشتریش داعش له مووسڵ، ته‌واوی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه ناتوانرێ بگوازێته‌وه ته‌قانده‌وه و ئه‌وانه‌ی تریشی فرۆشت، به‌ڵام داوی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستی بازرگانییه ئاشكرا بوو، ئیتر ڕێگه‌ی فرۆشتنی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌یان لێ گیرا و له هه‌ر شوێنێكی تر بیدۆزنه‌وه، هه‌مووی ده‌ته‌قێننه‌وه.
دێره‌زوور ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سوور و له نێوان ڕه‌قه و مووسڵه و ده‌كه‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌و سێگۆشه‌یه، گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی نه‌وتیی سوورییه، داعش له ماوه‌ی داگیركردنی ئه‌و ناوچانه، نه‌وته‌كه‌ی فرۆشتووه.