پیكهاتەی ئەمڕۆی ریال مەدرید بەرامبەر سێلتا فیگۆ

:: PM:12:30:17/05/2017 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 10ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی ریال مەدرید لە یارییەكی دواخراوی گەڕی 21ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا دەبێتە میوانی یانەی سێلتا فیگۆ، یارییەكە سێ مانگ بەر لە ئێستا بەهۆی خراپی باری كەش و هەواوە دواخرابوو.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ خستەڕوو، بەگوێرەی رۆژنامەكە یانەی ریال مەدرید بە پێكهاتەی سەرجەم ئەستێرەكانی یاریی دەكات كە بەمشێوەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێز: كیلۆر ناڤاس

هێڵی بەرگری: مارسێلۆ، رامۆس، ڤاران و دانێلۆ

هێڵی ناوەڕاست: كڕووس، كاسیمێرۆ و مۆدریچ

هێڵی هێرشبەر: رۆناڵدۆ، بەنزیما و ئیسكۆ

جێی باسە یانەی ریال مەدرید ئەگەر لەم یارییەدا سەركەوتن بەدەست بێنێ ئەوا تاڕادەیەكی زۆر لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا نزیك دەبێتەوە، یانەكە 2 یاریی بەرامبەر سێلتا و مەلەگە ماوە و پێویستی بە 4 خاڵە تا بەفەرمی ببێتە پاڵەوان.







وشە - ئامانج ئه‌كره‌م