میسی خەونێكی گەورەی مۆرینۆ لە گۆڕ دەنێ

:: PM:01:04:18/05/2017 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خەونێكی گەورەی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی لە گۆڕ دەنێ سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی.

رۆژنامەی (دیاریۆ گۆڵ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: میسی مانەوەی نیماری لە ریزی یانەی بەرشەلۆنەدا كردووەتە یەكێك لە مەرجەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا.

ئەمە لە كاتێكدایە كە مۆرینۆ ماوەیەكی زۆرە كارە لەسەر ئەوە دەكات نیمار بباتە ریزی یانەی مانچستەر یونایتدەوە و بۆ ئەمەش گڵۆپی سەوزی لەلایەن پەرپرسانی یانەكەوە بۆ هەڵكراوە سەبارەت بە پێدانی ئەو پارە زۆرەی كە یانەی بەرشەلۆنە وەك مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نیمار دیاری كردووە كە 200 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە میسی داوای لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە كردووە كاری تەواو بكەن بۆ مانەوەی نیمار لەنێو یاریگەی كامپ نوو، مانەوەی ئەو یاریزانەشی پەیوەستكردووە بە مەرجی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە نیمار لە ماوەی رابردوودا دەستەوارەیەكی لەلایەن یانەی مانچستەر یونایتدەوە پێ گەیشتبوو، بەڵام بەهۆی هەستكردن بە ئارامی لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە و ئەو پەیوەندییە بە تینەی لەگەڵ میسی هەیەتی، چوونی بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی رەت كردبووەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م