ماڵباتی رۆناڵدۆ سەردانی وڵاتێكی عەرەبی دەكەن

:: PM:01:28:18/05/2017 ‌

ماڵباتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەردانی وڵاتی میسڕیان كرد و لەوێ چاویان بە هەڕەمەكان و كەلوپەلە بەجێماوەكانی توت عەنخ ئامونی فیرعەونی میسڕ كەوت.

لەسەردانەكەدا دایكی و كاتیای خوشكی رۆناڵدۆ لەگەڵ هاوسەری دایكی و بەڕێوەبەری كارەكانی خوشكەكەی سەردانی مۆزەخانەی كۆنی میسڕ و شوێنەوارە دێرینەكانی ئەو وڵاتەیان كرد.

ماڵباتەكەی رۆناڵدۆ لەلایەن سەرمایەداری میسڕی ئەحمەد ئەبو هەشیمە داوەتكراون كە چەند رۆژێك پێش ئێستا چاوی بە رۆناڵدۆش كەوتبوو، هەر لەو سەردانەدا ماڵباتەكەی رۆناڵدۆ لە ئاهەنگی كردنەوەی گەورەترین شوێنی گەشتیاری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە دەبن كە لەلایەن ئەو سەرمایەدارە میسڕییەوە بەناوی (ئەكوا پاڕك) لە شاری شەرم شێخ دروست كراوە.

بڕیاربوو رۆناڵدۆش لەو گەشتەی خێزانەكەیدا بۆ وڵاتی میسڕ بەشداربێت، بەڵام بەهۆی یارییەكانی یانەی ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نەیتوانی بوو و تەنیا خێزانەكەی بۆ گەشتەكە ناردبوو.

ئەحمەد ئەبو هەشیمە كە خاوەنی شوێنە گەشتیارییەكەی شاری شەرم شێخە، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی وێنەی خۆی لەگەڵ خێزانەكەی رۆناڵدۆ بڵاو كردبووەوە و لە كۆمێنتێكیشدا نووسیبووی " رۆژێكی خۆش لەگەڵ خێزانی رۆناڵدۆ".
























وشە - ئامانج ئه‌كره‌م