جەژنی لەئاو هەڵكێشان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

:: PM:08:41:18/05/2017 ‌

بەرپرسی ئاین و پێكەوە ژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەی لە هەولێر مەراسیمێكی جیاوازی ئاینی بەڕێوە دەچێت كە ئەویش جەژنی لەئاو هەڵكێشانە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی ئایار/ مایۆ، مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی ئاین و پێكەوە ژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، سبەی سائیب و مەندائییەكانی عێراق رێوڕەسمی جەژنی "لەئاو هەڵكێشانی زێڕین" لەسەر زێی كەڵەك لە شارۆكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدەن.

بەرپرسی ئاین و پێكەوە ژیان لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ئەو رێوڕەسمە گرنگترین و پیرۆزترین رێوڕەسمەكانی "سائیبە و مەندائییەكانە" كە بەهۆی دۆخی تەناهی عێراق ناتوانن لە شارەكانی باشووری عێراق ئەنجامی بدەن، بۆیە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدەن.

سائیب و مەندائییەكان بەشێك لە پێكهاتەی عێراقن و بەهۆی دۆخی خراپی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ماوەی چەند ساڵێكە ئەو رێوڕەسمە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن.
 



وشە - رامیار جەواد