فیلمى "زیندان" به‌شدارى له خولی حه‌فتاهه‌می فێستیڤاڵى سینه‌مایی كان له فڕه‌نسا ده‌كات و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، جێی ئومێد و دڵخۆشییه.
"هاورَێ مسته‌فا" ده‌رهێنه‌ری فیلمی زیندان، به "وشه"ی گوت، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هاوڕێیانى خۆشه‌ویستم: به‌رهه‌م و شكار به‌شدارین له‌و فێستیڤاڵه كه له‌سه‌ر خه‌رجیى خۆیان هاتوون بۆ به‌شداریكردن تێیدا.
زیاتر گوتی، فیلمه‌كه چوار خوله‌كه و زیاتر باس له ته‌مه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌و سزا ده‌كات و كۆمه‌لایه‌تییه، باس له زیندانییه‌ك و كه‌سیكى ئازاد ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ى زیندانن.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ئه‌وه‌شی خسته ڕوو ئه‌گه‌رچى فیلمەکەمان بۆ نمایشە لەبەشی کۆرنەر بۆ به‌شى پێشبڕکێ نییە، بەڵام خۆی لەخۆیدا وەرگرتنی فیلمەکە لە فێستیڤاڵی کان، سەرکەوتنە، چونکە هەر وا ئاسان نییە بەشداریکردن له‌و فێستیڤاڵه .
فێستیڤاڵی فیلمی کان یەکێکە لەگرنگترین فێستیڤاڵە جیهانییەکان کەلەساڵی 1946 دامەزراوەو هەموو ساڵێک لەمانگی ئایار لەشاری کان لەباشووری فەرەنسا سازدەکرێت، گرنگترین خەڵاتی ئەم فێستڤاڵەش چلەدارخورمای زێڕینە.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شیخانى