گواردیۆلا: دەتوانم ئاستی یاریزانان بەرز بكەمەوە تەنیا یەك یاریزان نەبێت

:: PM:12:49:20/05/2017 ‌

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە وەك راهێنەر دەتوانێ ئاستی هەموو یاریزانێك بەرز بكاتەوە، تەنیا یەك یاریزان نەبێت.

گواردیۆلا لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ رۆژنامەی (سپۆڕت)ی ئیسپانی گوتی: هەموو یاریزانێك لەهەر ئاستێكدا بێت لەسەر دەستی من ئاستی بەرز دەبێتەوە و بۆ یاریكردن زیاتر شیاو دەبێت.

ئەو راهێنەرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن هەروەها گوتی: تەنیا یەك یاریزان لە جیهاندا هەیە كە ناتوانم ئاستی بەرز بكەمەوە، چونكە ئەو خۆی لە بنەڕەتدا هەموو شتێكی تۆپی پێی هەیە، هەمووشتان ئەو یاریزانە دەناسن.

گواردیۆلا ناوی یاریزانەكەی نەهێنا، بەڵام رۆژنامە كەتەلۆنییەكە بڵاوی كردەوە كە مەبەستی گواردیۆلا لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م