وێنە و ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئێرانی كردبوو

:: PM:12:32:21/05/2017 ‌

هەینی رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە ئێران بەڕێوە چوو و تێیدا حەسەن رووحانی بە 23 ملیۆن و 550 هەزار دەنگ بوو بە براوەی 12مین خولی سەرۆك كۆماری ئێران و بۆ جاری دووەم وەك سەرۆك كۆمار دەستنیشان كرایەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجی دەزگاكانی راگەیاندن بوو و هەروەها سەرنجی بەشێكی زۆری دەنگدەرانی راكێشا، ئامادەبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بوو لە یەكێك لە بنكەكانی هەڵبژاردن لە شاری تارانی پایەتەختی ئێران.

ئەو لاوە خاوەن رەگەزنامەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید نەبوو، بەڵكو هاووڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانی بوو كە لەنێو دەزگاكانی ئەو وڵاتەدا بە هاوشێوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناسراوە.

لەچەند رۆژی رابردووشدا دەزگاكانی راگەیاندنی ئێران و جیهانیش وێنەی هاوڵاتییەكی تری ئێرانیان بڵاو كردبووەوە كە رووخساری تاڕادەیەكی زۆر لە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەچوو.









وشە - ئامانج ئه‌كره‌م