سیمیۆنی بەفەرمی ناوی یانەی وەرزی داهاتووی ئاشكرا كرد

:: PM:12:00:22/05/2017 ‌

دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی ئاشكرای كرد كە بۆ وەرزی داهاتووش لە ئەركی راهێنەرایەتیی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەردوام دەبێت.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو كە سیمیۆنی بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە ریزی یانەكەی پێشووی و ئەركی راهێنەرایەتیی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی وەردەگرێ.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دوێنێ یەكشەم لەدوا یاریی وەرزی 2016-2017ی خولی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی ڤیسنتی كالدیرۆن بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی ئەتلەتیك بیلباوی بردەوە و بەفەرمی ریزبەندی سێیەمی یانەكانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیای دوای یانەكانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بەدەستهێنا.

دوای سەركەوتنەكە سیمیۆنی لەنێو یاریگەی ڤیسنتی كالدیرۆن بۆ هاندەرانی یانەكەی گوتی: بەڵێ بۆ وەرزی داهاتووش وەك راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەمێنمەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م