بۆچی 16 نزمترین پلەی سەر كۆنتڕۆڵى سپلیته؟

:: PM:08:13:22/05/2017 ‌
سپلیتەکان کە له زۆربه‌ى وڵاته گه‌رمه‌كاندا وەک ساردکەرەوە بەکاردەهێنرێن نزمترین پلە 18 یا 16 پلەی سیلیزیە كه‌ له‌ كۆنترۆله‌كاندا وه‌ك نزمترین پله‌ جێگیر كراون.

دانانی 16 پلەی سیلیزی لەسەر سپلیەتەکان مانای ئەوە نییە ناتوانرێت سپلیتێک دروستبکرێت کە نزمترین پلەی گەرمییەکەی کەمتر بێت له  16 پلەی سیلیزی بەڵکو دەتوانرێت دروستبکرێت لە ژێر سفر پلەی سیلیزیشدا، بەڵام لەبەر ئەم چەند هۆکارەی خوارەوە 16 پلەی سیلیزی وەک نزمترین پلەی سود بینی مرۆڤ لە سپلیته‌كان دیاری كراوه.

- لەکاتێکدا سپلیتێک دروست بکرێت کە پلەی گەرمییەکەی نزمتر بێت لە 16 پلە، پێویستی بە کۆمپرێسەرێکی گەورەتر هەیە و کە ئەوه‌ش لەڕووی بڕی تێچوونەوە گران دەبێت و هەروەها بێسودیش دەبێت.

- لە ژێر 16 پلەی سیلیزیەوە پلەی گەرمی زیاتر داده‌بەزێت دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی ڕادەی شێ و ئەمەش وادەکات هەوای ناو ژوورەکە رادەی شێ یەکەی دابەزێت وشک بێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر پێست و ڕێڕەوی هەناسەی مرۆڤ دەبێت.

-  پلەی گەرمی نزمی زۆر دەبێتە هۆی تێکدانی کۆیلەکانی ئیڤاپۆرەیتەر.

- پلەی گەرمی زۆر نزم بۆ سپلیت پێویستی بەکارەبای زۆر دەبێت و ئەمەش وا لە سپلیت دەکات نەتوانێت سودمەند بێت لەڕووی سەرفکردنی کارەباوە.


سه‌رچاوه/ashrae




وشە - محەمەد میران