ریال مەدرید لەسەر بێڵ خۆی یەكلایی كردەوە

:: AM:11:47:23/05/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خۆی لەسەر ئەستێرەی ویڵزی گاریس بێڵ یەكلایی كردەوە و بڕیاری دا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بیفرۆشێت.

یانەكە دەیەوێ بەو پارەیەی لە فرۆشتنی بێڵ دەستی دەكەوێ، بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی نوێ بۆ یانەكەی ئەنجام بدات كە چەند یاریزانێكی پاڵاوتووە لەوانە كیلیان مباپێی هێرشبەری فڕەنسی، ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی، ئەنتوان گریزمانی فڕەنسی و پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە سەرۆكایەتیی یانەی ریال مەدرید بڕیاری فرۆشتنی بێڵی داوە بەهۆی زۆری پێكانەكانی لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا كە وەك پێویست سوودیان لێوە نەبینیوە.

بێڵ /27 ساڵ/ لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بەشداری تەنیا لە 19 یاریدا كردبوو، ئەو ئەستێرە ویڵزییە پاڵێوراوە بۆ وەرزی داهاتوو روو لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م