وێنه‌یه‌كی نوێی دزراوی ئایفۆن 8 بڵاو كرایه‌وه كه دووره له‌و خه‌ونانه‌ی هه‌وادارانی پێیان وابوو شێوه‌یه‌كی جیاواز و دیزاینێكی نوێ ده‌بێ، به پێچه‌وانه‌وه به ده‌گمه‌ن جیاوازی له‌گه‌ڵ ئایفۆن 7دا هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "مشابل"ی ئه‌مه‌ریكی كه هه‌میشه پێشوه‌خته دزه به زانیاریی به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان ده‌كات، ئاشكرای كرد كه شاشه‌ی ئایفۆنه نوێیه‌كه 5.8 ئینج ده‌بێ و زۆر نزیك ده‌بێ له ته‌واوی ڕووی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه، به‌ڵام وه‌ك سامسۆنگ نابێت، ئه‌و توانی له گالاكسی 8 ته‌واوی ڕووی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه له ڕاست و چه‌په‌وه به چه‌ماوه‌یی بكات به شاشه و ته‌نیا هه‌ندێ بۆشایی له سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی هێشتبووه‌وه.
ئه‌مه‌ش واته ته‌نیا 0.3 ئینج جیاوازی له قه‌باره‌ی پڵه‌سی شاشه‌ی ئایفۆن 7 ده‌بێت، ئه‌و شاشه‌كه‌ی 5.5 ئینج بوو.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی خسته روو، دیزاینی مۆبایله‌كه له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتمی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ و هیچ گۆڕانكارییه‌كی زه‌قی پێوه دیار نابێت. به‌م شێوه‌یه‌ش بێت مۆبایله تازه‌كه‌ی ئایفۆن، ئه‌و شۆكه نابێت كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و ده‌گوترا به‌بۆنه‌ی ساڵیای دروستكردنییه‌وه شتێكی ناوازه به‌رهه‌م ده‌هێنێ.