ریال مەدرید بەفەرمی یەكەم گرێبەستی نوێی راگەیاند

:: AM:09:12:24/05/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی ئیسپانیا بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ هێرشبەری بەهرەمەندی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی ڤینیسیوس جۆنیۆر راگەیاند.

یانەی شاهانە دوێنێ سێشەم بڵاوی كردەوە كە سەركەوتووبوونە لە گرێبەستكردن لەگەڵ ڤینیسیوسی تەمەن 16 ساڵان، بەڵام تا سەرەتای 2018 گرێبەستەكە جێبەجێ ناكەن تا ئەو كاتەی هێرشبەرە لاوەكە تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ.

یانەكە زانیاری لەسەر گرێبەستەكەی ڤینیسیوس ئاشكرا نەكرد، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان بەهای گرێبەستەكەی ئەو هێرشبەرە نزیكەی 45 ملیۆن یۆرۆ بووە.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنەش لە ماوەی رابردوودا هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ ڤینیسیوس دابوو، بەڵام بەهۆی زۆری نرخەكەیەوە لە هەوڵەكانی پاشەكشەی كردبوو.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م