ئەسمەرەكەی لێڤەپوول بە باشترین یاریزانی ئەفریقا دەستنیشان كرا

:: PM:12:04:24/05/2017 ‌

سادیۆ مانی ئەستێرەی سەنیگالی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقی لە خولەكانی پارزەوینی ئەوروپا دەستنیشان كرا.

مانی خەڵاتەكەی لەلایەن تۆڕی هەواڵی (كەناڵ پڵەسی)ی فڕەنسی پێدرا كە ساڵانە دەدرێت بە باشترین یاریزانە ئەفریقییەكانی خولە گەورەكانی ئەوروپا.

مانی توانی خەڵاتەكە لە ركابەرەكەی بییر ئێمریك ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی و یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بباتەوە و بۆ یەكەمجار خەڵاتی باشترین یاریزانی پارزەوینی ئەفریقیا لە ئەوروپا بەدەست بێنێ.

مانی تەمەن 25 ساڵ لەم وەرزەدا بەشداریی لە 26 یاریی یانەی لێڤەرپوول كرد و تێیدا 13 گۆڵی تۆمار كرد و پێنج گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كرد لە كۆی 57 لێدانی ئاراستەی گۆڵدا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م