دادگه‌ی باڵای ئیسپانی، بڕیاری گرتنی لیۆنێل مێسی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و تۆمه‌ته‌كانی به 21 مانگ گرتن هه‌ڵسه‌نگاند، چونكه له ماوه‌ی ساڵانی 2007 و2008 و2009 خۆی له باز دزیوه‌ته‌وه.
خۆدزینه‌وه‌كه‌ی مێسی له باج، كه ده‌كاته چوار ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار، زیان بووه له باج و گومرگی ئیسپانیا، ده‌بێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه بگیرێ، به‌ڵام به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته، هه‌ر سزایه‌كی گرتن كه‌متر بێت له دوو ساڵ و خاوه‌نه‌كه‌ی مێژوویه‌كی پاكی له تاوان هه‌بێ، جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی به هه‌ڵواسراوی ده‌هێڵدرێته‌وه.
دادگه‌ی ئیسپانیا، جگه له‌و سزایه، دوو ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاریشی وه‌ك سزای ماددی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام ئه‌و سزایه‌ی له‌سه‌ر باوكی بوو كه 21 مانگ زیندانییه، بۆ 15 مانگ كه‌م كرایه‌وه، باجه‌كه‌شی له ملیۆنێك و 600 هه‌زار دۆلار بۆ ملیۆنێك و 300 هه‌زار دۆلار كه‌م كرایه‌وه.
دادگه ده‌یسه‌لمێنێ كه مێسی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ساخته كه ته‌نیا ناو بووه، له بریتانیا، سویسرا، وێڵز و ئۆرگوای دروست كردووه تا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌دیداس و پیپسی و دادنۆن كردوونی له ڕێی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه بێت تا له باج خۆی بدزێته‌وه.
به‌ڵام مێسی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه له ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه بێ ئاگایه، باوكی كاره‌كانی كردووه، ئه‌م ته‌نیا واژووی له‌سه‌ر كاغه‌ز كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كه‌ی بزانێ، چونكه ئه‌و بایه‌خ به‌و جۆره ورده‌كارییانه نادات.