رۆناڵدۆ لەم رووەوە لە پێش میسییە

:: PM:05:01:27/05/2017 ‌

دەزگای (پلیچەر ریپۆرت)ی ئینگلیزی نوێترین لیستی یاریزانانی تۆپی پێی جیهانی بڵاو كردەوە كە ئێستا لەلایەن یانەكانیانەوە زۆرترین مووچەیان پێ دەدرێ.

بەگوێرەی سەرچاوەكە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ریزی یەكەمی یاریزانەكان دێت كە داهاتی گشتی ساڵانەی برێتییە لە 93 ملیۆن دۆلار.

دوای ئەو لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە لە ریزی دووەم دێت بە داهاتی 80 ملیۆن دۆلار، لە ریزی سێیەم ئەستێرەیكی تری یانەی بەرشەلۆنە دێت كە ئەویش نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلییە كە داهاتی ساڵانەكەی 37 ملیۆن دۆلارە، لە ریزی چوارەمیش گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی دێت بە 34 ملیۆن دۆلار و لە دوای ئەویش زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری سوێدی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دێت كە داهاتی ساڵانەكەی 32 ملیۆن دۆلارە.

واین رۆنی ئەستێرە و كاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد لە ریزی شەشەمی لیستەكەدا دێت بە داهاتی ساڵانەی 23.6 ملیۆن دۆلار، دوای ئەویش لویس سوارێزی ئۆرگوایی و سێرجیۆ ئەگوێڕۆ ئەرجەنتینی دێن كە داهاتەكانیان برێتییە لە 23.3 و 22.6 ملیۆن دۆلارە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م