بەهۆی مەترسی تیرۆر.. یانەی چێڵسی دوێنێ ئاهەنگی پاڵەوانی ئینگلتەڕای گێڕا

:: AM:11:04:29/05/2017 ‌

یانەی چێڵسی بەهۆی مەترسی تەقینەوە و كاری تیرۆریستی لە شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگتەڕا، شەوی رابردوو ئاهەنگی تایبەتی بەبۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزی گێڕا.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: شەوی رابردوو یانەی چێڵسی ئاهەنگێكی تایبەتی لە شاری لەندەن گێڕا، هەر لەو ئاهەنگەدا چەند یاریزانێكی یانەكە خەڵاتە تایبەتییەكانیان نمایش كرد كە پێكهاتبوون لە نگۆلۆ كانتی خاوەن خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی، ئیدین هازارد خاوەن خەڵاتی جوانترین گۆڵ لەم وەرزەدا كە بەرامبەر یانەی ئاسناڵ تۆماری كرد، هەروەها یانەكە خەڵاتێكی رێزگرتنیشی بەخشی بە جۆن تێری كاپتن و بەرگریكاری یانەكە بەهۆی ئەو خزمەتەی لە ماوەی رابردوودا پێشكەشی یانەكەی كردووە.

یانەی چێڵسی بەهۆی مەترسی تەناهی و كردەوەی تیرۆریستییەوە پێشتر رەتی كردبووەوە ئاهەنگی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی لەسەر پاس و لەنێو شەقامەكانی شاری لەندەن بگێڕێ، بەتایبەتیش دوای تەقینەوەكەی هەفتەی رابردووی شاری مانچستەر یونایتد.

هەر لەبەر ئەمە بەرپرسانی یانەكە بڕیاریاندا ئەم ئاهەنگە شەوی رابردوو بەشێوەی تایبەت و لەنێو هۆڵێكی تایبەتدا ئەنجام بدەن كە تەنیا ئەو كەسانە ئامادەی بوون كە خۆیان داوەتیان كردبوون.














وشە - ئامانج ئه‌كره‌م