بەرشەلۆنە رەتی دەكاتەوە قەسابخانە دروست بكات

:: PM:12:35:29/05/2017 ‌

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە رەتیان كردووەتەوە قەسابخانە دروست بكەن و بەشێكی زۆری یاریزانەكانیان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بفرۆشتن.

رادیۆی (كەتەلۆنیا) بڵاوی كردەوە: سەرۆكایەتیی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە هەلێكی تر بە یاریزانە نوێیەكانی ببەخشێ بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا تواناكانی خۆیان دەربخەن، هەروەها بەهیچ شێوەیەك بیر لە بیرۆكەی فرۆشتنی سەرجەم یاریزانە نوێیەكانی بەگشتی ناكاتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەكە لەنێو یاریزانە نوێیەكانی كە لە هاوینی 2016 گرێبەستی لەگەڵدا كردن تەنیا یەك یاریزانیان بوونە جێگەی رەزامەندی راهێنەر و هاندەران ئەویش ساموێل ئۆمتیتی بەگریكاری فڕەنسی بوو.

بەگوێرەی سەرچاوەكە یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە هەلێكی تر بە یاریزانە نوێ و لاوەكانی ببەخشێتەوە لەوانەش دینیس سوارێز، پاكۆ ئەلكاسێر، ئەندرێ گۆمێز و لوكاس دینێ و بۆ وەرزی داهاتووش یاریی پێ بكات.

یانەكە هەروەها دەیەوێ بۆ وەرزی نوێ گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێكی نوێ بە پارەیەكی كەم ئیمزا بكات، بەڵام لە هەمان كاتدا خاوەن توانایەكی زۆر و ئاستێكی بەرزی یاریكردن بن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م