شەپۆلێكی رەخنە رووبەرووی كازم ساهیر دەكرێتەوە

:: PM:11:50:29/05/2017 ‌
هۆگرانی كازم ساهیر، گۆرانیبێژی بەناووبانگی عێراقی تووشی شۆك بوون، كاتێك ئەویان لەسەر یەكێك لە كەناڵە مەغریبییەكان بینی كە ڕێكلامی بۆ كۆمپانیایەكی خانووبەرەی ئەو وڵاتە دەكرد.

بە هۆی دەركەوتنی قەیسەر كازم ساهیر، گەنگەشە و هاتوهەرایەكی زۆر دروست بوو، بەو پێیەی بەشێكی زۆری كۆمێنتدەران پێیان وابوو دەركەوتنی ساهیر لەو ڕێكلامەدا بۆ ئەو كۆمپانیایە، شایان بە ناو و ئاستی هونەریی ئەو نییە، بەو پێیەی یەكە نیشتەجێبوونەكانی ئەو كۆمپانیایە، رەخنەی زۆری رووبەروو بووەتەوە و كوالێتییەكەی خراپە.

ساڵانە سەعد لمجرد، ڕێكلامی بۆ ئەو كۆمپانیایە دەكرد، بەڵام كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، كە بۆندەكەی لەگەڵ سەعد هەڵوەشاندووەتەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبار كرا بە دەستدرێژی و دواتریش بەند كراوە.

بۆ زانین، كازم ساهیر، چەند ساڵێكە لە شان كاری ئاواز و گۆرانیدا، بە هۆی بوونی هۆگر و هەوادارێكی زۆرەوە، كاری ڕێكلامی بازرگانییش دەكات.

ئێستەیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، رەخنەیەكی زۆری ئاراستە كراوە لەمەڕ بەشداریكردن لەو رێكڵامە، بەڵام تا ئێستە كازم ساهیر هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.


سەرچاوە/ سۆمەرییە نیوز.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د